رووداو هەولێر
یاریی لووتکەی رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی پرێمەرلیگ، لەنێوان هەردوو یانەی ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بەڕێوەدەچێت و هەردوو یانە دەیانەوێت لە رکابەریکردنی لیڤەرپوولی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دوورنەکەونەوە.
یارییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری دەکات.
هەردوو یانەی لیڤەرپوولی پێشەنگ و نۆتینگهامی سێیەمی رکابەری یانەی ئارسیناڵ یارییەکانیان بردووەتەوە و یانە لەندەنییەکە پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن دوورنەکەوێتەوە.
لە بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی، دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی پلەی ئۆف، لەم یارییەوە مانگێکی زەحمەت دەستپێدەکات و چەندین یاریی زەحمەت ئەنجامدەدات و دەیەوێت لە یەکەم تاقیکردنەوەدا بە سەرکەوتوویی لێی دەربچێت بۆ ئەوەی لە رکابەرەکانی نزیک ببێتەوە.
بەر لەم یارییە ئارسیناڵ لە دووەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 47 خاڵ، مانچێستەر سیتی 41 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەیە و جیاوازییەکەیان شەش خاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ