رووداو دیجیتاڵ
یاریزانێکی بەنێوبانگی کورد، سەرکەوتنی بەرامبەر پاڵەوانی پێشووی ئەورووپا بەدەستهێنا و دوای بردنەوەی یارییەکە دەڵێت "بژی کورد و کوردستان."
جیهاد ئاکیپا، یاریزانێکی گەنجی یاریی زۆرانبازیی ئازاد ناسراو بە MMAـە، شەوی شەممە لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر ماتۆش کۆهۆوتی چیکی و پاڵەوانی پێشووی ئەورووپا یارییکرد.
یاریزانە کوردەکە رکابەرییەکی بەهێزی پاڵەوانە چیکییەکەی کرد و توانیی یارییەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلابکاتەوە.
جیهاد، خەڵکی مێردینی باکووری کوردستانە، تەمەنی 28 ساڵە و لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، بەردەوام لە یارییەکانیدا ئاڵای کوردستانی پێیە و ملوانکەیەکیشی لە ملە کە نەخشەی کوردستانی لەسەرە.
ئەو ئێستا لە ئاستێکی پڕۆفیشناڵی ئێم ئێم ئەیدا یاری دەکات و لە کێشی 70 کیلۆگرامیدا رکابەری دەکات.
جیهاد ئاکیپا لە کاروانی یارییکردنیدا لە پاڵەوانێتییەکانی ئێم ئێم ئەیدا، 49 یاریی بردووەتەوە و چاوی لەوەیە ببێتە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی ئەو یارییە لەسەر ئاستی هەموو ئەورووپا، کە ئێستا بۆ ئەڵمانیا یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ