رووداو دیجیتاڵ
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و دوور لە هەموو پێشبینییەکان، یانەی ریال مەدریدی پیشەنگی ریزبەندی لالیگا، بەرامبەر خاوەنی پلەی هەژدەیەمی ریزبەند دۆڕا و سێ خاڵی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل لەدەستدا.
یارییەکە لە گەڕی 22 لەسەر یاریگەی ئیسپانیۆل بەڕێوەچوو، لە سەرەتای یارییەکەدا بەهۆی پێکانەوە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر یاریگەی بەجێهێشت.
ڤینیسیۆس گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان بە فاوڵ هەژماریکرد و گۆڵەکەی رەتکردەوە، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
لە نیوەی دووەمدا، ریال مەدرید باشتر یارییکرد و چەند جارێک خۆی نزیکی گۆڵی خاوەن یاریگە کرد، بەڵام یاریزانەکانی لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون.
لە خولەکی 84 لە هێرشێکی پێچەوانەدا کارلۆس رۆمێرۆ گۆڵێکی بۆ ئیسپانیۆل تۆمارکرد، یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی ئیسپانیۆل کۆتاییهات.
ریال مەدرید سێ خاڵی لەدەستدا، ئێستا تەنیا خاڵێک لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە دوورە و یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێت بۆ رکابەریکردن لەسەر پلەی یەکەم، لەکاتێکدا جیاوازیی هەردوو یانە تەنیا یەک خاڵە و گەڕی داهاتوو لە دێربیی مەدریددا رکابەری لەسەر پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ