ڤیدیۆ؛ یارییەکی پڕ لە کارتی سوور لە پۆرتوگال

02-02-2023
ئیحسان تاهیر
پۆرتۆ
پۆرتۆ
نیشانەکردن پۆرتۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە کارتی سوور لە پۆرتوگال ناوبژیوان 4 کارتی سووری بە رووی یاریزان و راهێنەراندا بەرزکردەوە.
 
لە یارییەکی خولی پۆرتوگالیدا، کە تووند و تیژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، ناوبژیوان 4 کارتی سووری تێدا بە رووی یاریزانان و راهێنەرانی هەردوو تیپدا بەرزکردەوە.
 
یانەی پۆرتۆ، کە لە گەڕی 18ـی خولی نایابی پۆرتوگالدا، بووە میوانی ماریتیمۆ، درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و 2-0 لێیبردەوە، کە سێ یارییە بەسەریەکەوە دەیباتەوە و لە دوایین 8 یارییدا نەدۆڕاوە.
 
ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی سوور راهێنەر، یاریدەدەری راهێنەر و یاریزانێکی یانەی پۆرتۆ و یاریزانێکی ماریتیمۆی دەرکرد.
 
سەرەتا ڤیتۆر برۆنۆی یاریدەدەری راهێنەری پۆرتۆ دەرکرا، پێش ئەوەی فێرناندۆ فۆلهای یاریزانی ئەو یانەیەش بە کارتی سوور دەربکرێت، دوای ئەوەی کارتی زەردی دووەمی وەرگرت.
 
پاشان ناوبژیوان کارتێکی سووری بەڕووی سێرجیۆ کۆنسێساوی راهێنەری پۆرتۆشدا بەرزکردەوە.
 
هەروەها پێش کۆتایی گێمی یەکەم، ناوبژیوان پابلۆ مۆرێنۆی یاریزانی یانەی ماریتیمۆشی لە یارییەکە دەرکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا یانەی پۆرتۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد، کە وێندال لە خولەکی 50 گۆڵی یەکەمی کرد و وێندەرسۆن گالینۆش لە خولەکی 55ـدا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە