ڤیدیۆ؛ بایرن گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی ئەڵمانیا

02-02-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by THOMAS KIENZLE / AFP
Photo by THOMAS KIENZLE / AFP
نیشانەکردن بایرن میونشن ماینز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بایرن میونشن بلیتێکی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ماینزی بردەوە.
 
لە خولەکی 17ـدا ئێریک چۆپۆ مۆتینگ گۆڵی یەکەمی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد، دواتر جەمال موسیالا لە خولەکی 30 گۆڵی دووەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
خولەکێک پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، لێرۆی سانێ گۆڵی سێیەمی باڤارییەکانی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی هەشتا و سێدا ئەلفۆنسۆ دەیڤز گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
 
دوای سێ خولەک ناوبژیوان ئەلێکساندەر هاکی یاریزانی یانەی ماینز بە کارتی سوور دەرکرد و بەمشێوەیە بایرن میونشن خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پەڵەوانێتییەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە