ژاپۆن دوای لە دەستدانی جامی ئاسیا جیهان سەرسام دەکات

02-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ژاپۆن، جامی ئاسیای 2019
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ژاپۆن سەرەرای ئەوەی نازناوی جامی ئاسیای 2019ـی لەدەستدا، بە کارێکی سەرنجڕاکێش هەموو ئاسیا و جیهانی سەرسامکرد.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەکە لە یارییەکەدا بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕا، یاریزانانی هەڵبژاردەکە سەرەرای دڵتەنگیان بۆ لەدەستدانی نازناوەکە، ژووری جل گۆڕینی هەڵبژاردەکەیان بەتەواوی پاککردەوە و بە هەرسێ زمانی، عەرەبی، ئینگلیزی و ژاپۆنی نووسیی زۆر سوپاس.



هەڵبژاردەی ژاپۆن یەکەمجار نییە ئەو کارە دەکات و لە هەموو ئەو پاڵەوانێتییانەی بەشداریی تێدادەکات، ئەم کارە سەرنجڕاکێشەی دووبارەدەکاتەوە، لە مۆندیالی 2018ـی رووسیاش هاندەرانی هەڵبژاردەکە دوای هەموو یارییەک شوێنی دانیشتنیان پاکدەکردەوە دوای ئەوە لە یاریگە دەچوونە دەرەوە.

هەڵبژاردەی ژاپۆن یەکەم هەڵبژاردە نییە لە جامی ئاسیا ئەو کاردەکات، پێشتر هەڵبژاردەی ڤێتنامیش دوای ماڵئاواییکردنی لە پاڵەوانێتییەکە، هەمان کاری ئەنجامدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە