ڤالڤێردی باسی قورسی یاریی کلاسیکۆ دەکات

02-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا قورسی یاریی کلاسیکۆ و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دووپاتدەکاتەوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا لە لالیگادا، ڤالڤێردی گوتی، یارییەکی گەورە لەنێوان دوو یانەی گەورە دەبێت کە رکابەری دەکەن بۆ بردنەوەی نازناوی جامی شا، لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

راهێنەری بارسا زیاتر گوتی، ئەم یارییانە بۆ یانەکان و بینەرانیش زۆر جوان دەبن، گرنگییەکەی زیاتردەبێت کاتێک لە رێگەیەوە دەتوانیت بگەیتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی گوتیشی، ریال مەدرید ماوەیەک لەلالیگادا بە ماوەیەکی قورسدا تێپەڕی، بەڵام بەهێزەوە گەڕایەوە، ئەمەش یارییەکە زیاتر قورس دەکات.

دوای راکێشانی تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید کەوتنە بەر یەکدی و لە رۆژەکانی 6 و 27 ئەم مانگەدا یاریی چوون و گەڕانەوە ئەنجامدەدەن و رۆژی 2 مانگی داهاتووش جارێکی دیکە لە لالیگادا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە