بارسێلۆنا گرنگی بە تواناکانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەدات

02-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول بارسێلۆنا گواستنەوەی یاریزانان لویس دیاز
A+ A-

رووداو دیجیتال

یانەی بارسێلۆنا گرنگی بە ئەستێرەیەکی یانەی لیڤەرپوول دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بیباتە ریزەکانی یانەکەی.
 
بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی رابردوودا، زۆر گرنگی بە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز یاریزانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو دا، بەڵام لە گواستنەوەی یاریزانەکەدا سەرکەوتوو نەبوو، ئێستا یانەکە بەدوای یاریزانێکی دیکەدا دەگەڕێت و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کار بۆ گواستنەوەی دەکات.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لەگەڵ ئەوەی یانەکە بژاردەی دیکەی وەکو رافایێل لیاو، خڤیچا کڤاراتسخێلیا و نیکۆ ویلیامزی لەبەردەمە، بەڵام دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە سەرسامە بە تواناکانی لویس دیاز، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی یانەکەی.
 
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دیکۆ متمانەی زۆری بەوە هەیە لویس دیاز لە بارسێلۆنا رۆڵێکی کاریگەری دەبێت، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە لە رووی هاندەرانەوە ناوێکی زۆر دیار نییە.
 
رۆژنامەی سپۆری دەڵێت "بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا، هاوینی رابردووش ناوی لویس دیازی خستبووە سەر مێزی گفتوگۆکانی یانەی بارسێلۆنا، بەڵام ئەو کاتە بەجێهێشتنی لیڤەرپوول بۆ یاریزانەکە ئاسان نەبوو.
 
پێشتر زیاتر لە جارێک ناوی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە بە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە و باوکی یاریزانەکەش هاندەری یانە کەتەلۆنییەکەیە و باسی لە ئەگەری چوونی کوڕەکەی بۆ یانە ئیسپانییەکە کردووە.
 
گرێبەستی لویس دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول، لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و ئەگەری هەیە یاریزانەکە لە یانەکە بڕوات و کاروانی داهاتووی بباتە ریزەکانی بارسێلۆنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە