ئەنچێلۆتی هۆشداری دەداتە بێلینگهام

02-01-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی جود بێلینگهام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵیی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، پەیامێکی هۆشداری بۆ یاریزانە ئینگلیزییەکەی، جود بێلینگهام نارد، پێش ئەوەی سبەی چوارشەممە لە گەڕی 19ـی خولی ئیسپانیادا رووبەڕووی یانەی ریال مایۆرکا ببێتەوە.
 
تۆڕی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئەنچێلۆتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بێلینگهام ئەنجامداوە پێش کۆبوونەوەی سەرەکی لەگەڵ یاریزانەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یارییەکەی مایۆرکا.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەنچێلۆتی زۆر حەزی دەکرد ئەو یاریزانە ئینگلیزییە ئاگادار بکاتەوە لە شێوازی تووندوتیژانەی تیپی مایۆرکا، کە بەتایبەتی دژی یاریزانانی ریال مەدرید بە تووندی یاری دەکەن. 
 
پێشتر یاریزانەکانی ئەو یانەیە چەندینجار تووندوتیژیی مەترسیداریان ئەنجامدابوو بەرامبەر بە ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆس، دوو یاریزانە بەرازیلییەکەی مێرێنگێ.
 
راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشبینی دەکات یاریزانانی مایۆرکا هەمان سیناریۆ لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر ئەستێرە ئینگلیزەکە دووبارە بکەنەوە.
 
کارلیتۆ ئامۆژگاری بێلینگهامی کردووە کە رێگە نەدات یاریزانانی مایۆرکا یاری بە هەستەکانی بکەن و تووڕەی بکەن، و ناوبژیوان سزای بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە