ڤیدیۆ؛ یۆرگن کلۆپ: گاکپۆ ناتوانێت لەگەڵ لیڤەرپوول مەشق بکات

رووداو دیجیتاڵ

 

یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دووپاتیکردەوە کە گرێبەستێکی گرنگیان کردووە و گوتی "کۆدی گاکپۆ یاریزانێکی نایابە"، بەڵام گوتیشی "گاکپۆ هێشتا ناتوانێت مەشقەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول بکات".
 
راهێنەری رێدز باسی گرێبەستی گاکپۆی کرد و گوتی "با بەمشێوەیە باسی کۆدی گاکپۆ بکەم، ئەگەر بتوانم لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان کاربکەم، لە ئۆفیس دادەنیشێم و هەڵدەدەم بۆ یاری داهاتوو ئامادەی بکەم، بەڵام دڵنیانیم ئەوە روودەدات، چونکە رێگەی پێنادرێت لەگەڵ تیپەکەدا راهێنان بکات تاوەکو واژۆ لەسەر کاخەزە فەرمییەکانی گرێبەستەکە نەکات، بۆیە لە رووی هونەرییەوە، ئەو هێشتا یاریزانێکی ئایندهۆڤنە".
 
یۆرگن کلۆپ، لە درێژەی قسەکانیدا باسی بارودۆخی یانەکەی و مێرکاتۆی زستانەی کرد و گوتی "ئێستا حەوت ساڵ و دوو سێ مانگە، وەک راهێنەری لیڤەرپوول کاردەکەم، هەموو گواستنەوەکانمان وەک یەک بوونە، باسی شتگەلێک دەکەین وەک ئەگەر پارە رۆڵی نەبێت، کێ گرنگی پێدەدات؟ وەک ئەوەی تۆ هەرگیز بەو شێوەیە پارە خەرج نەکەیت کە دەتەوێت".
 
ئەو گوتیشی "ئێستا نامەوێت کەس بێهیوا بکەم، بەڵام گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانێکی نایابی وەک کۆدی گاکپۆمان کردووە، ئێمە ناتوانین قومار بکەین، ئەو فەلسەفەیەی من کاری پێدەکەم بریتییە لەوەی باوەڕمان بە یاریزانانمان هەبێت و وابکەین ئەوانیش باوەڕیان بە تواناکانیان هەبێت، نەک بەردەوام پێیانبڵێین پێویستمان بە یاریزانێکی دیکەیە بۆ ئەم شوێنە".