ڤیدیۆ؛ پێپ گواردیۆلا: هەڵبژاردن لە نێوان هالاند و ئەلڤارێزدا قورسە

02-01-2023
ئیحسان تاهیر
ئەلڤارێز و هالاند
ئەلڤارێز و هالاند
نیشانەکردن جۆلیان ئەلڤارێز ئێرلینگ هالاند
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی، لە لێدوانێکدا باسی جیاوازی نێوان هالاند و ئەلڤارێزی کرد و گوتی "هەڵبژاردەن لە نێوان هالاند و ئەلڤارێزدا قورسە".
 
گواردیۆلا سەرەتا باسی هەردوو یاریانەکەی فیل فۆدین و جاک گریلیشی کرد و گوتی "فیل فۆدن دەتوانێت لە هەزار شوێنی سەرەکی لە تیپەکەدا یاری بکات، من تەنیا لە مەشقەکاندا شێوازی جیاواز بەکاردەهێنم، ئەو هەڵیدەبژێرم بۆ ئەوەی لەگەڵ جاک گریلیش یاری بکات، چونکە جاک بە پاسدان زۆر شت پێشکەشی دەکات، ئەگەر یارییەکە بەشێوەی ستوونی بێت، فیل فۆدن باشترە، بەڵام دەتوانن پێکەوەش یاری بکەن".
 
راهێنەری مان سیتی ئەمجارە قسەی لەسەر هەردوو هێرشبەرەکەی جۆلیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و ئێرلینگ هالاندی نەرویجی کرد و گوتی "هەموو جارێ قورسە بۆ من هەردوو هێرشبەرەکانم ئەلڤارێز و هالاند هەڵبژێرم، هەموو جارێک هەڵبژاردن قورسە بۆ من، چونکە یاریزانە گەورەکان هەمیشە یاری ناکەن".
 
ئەو زیاتر قسەکانی روونکردەوە و گوتی "لەم دواییانەدا سەیری جوڵەکانیان دەکەم لە مەشق و هەموو شتێکدا، چونکە تۆ ناتوانیت باش یاری بکەیت ئەگەر جوڵەکانت دروست نەبن، هەندێجار یاریزانەکانم بەهۆی جوڵەکانیانەوە هەڵدەبژێرم، چۆن راهێنان دەکەن، چەند دڵخۆشن، چۆن یارمەتی تیپەکە دەدەن، ئەوە یەکێکە لە بڕیارە سەرەکییەکان، من دەزانم چەندە باشن و دەزانن چیم لێیان دەوێت، بەڵام لێهاتوویی کێشەی ئەوانە، هەندێجار ئەوان باش نین، دوای ئەوە مامەڵەکردن لەگەڵیان زۆر قورسترە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە