ڤیدیۆ؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل رێز لە پێلێ دەگرێت

02-01-2023
ئیحسان تاهیر
بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل
بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل
نیشانەکردن پێلێ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلی بانەرێکی گەورەی پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێ بەرازیل و جیهانی لە دەرەوەی بارەگاکەی داناوە و بە زمانی پورتوگالی پەیامی هەتاهەتایی لەسەر نووسراوە.
 
پێلێ، پاشای تۆپی پێی بەرازیلی، کە سێجار مۆندیالی بردووەتەوە، بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە وەرزشییە پێشەنگەکانی سەدەی رابردوو دادەنرێت، ئەو پێنجشەممەی رابردوو 29ـی کانوونی دووەم لە نەخۆشخانەیەکی شاری ساوپاولۆ لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، کە ماوەی ساڵێک بوو تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووبوو.
 
هەموو بەرازیلییەکان شانازی بە ئەفسانەکەیانەوە دەکەن و دەیانەوێت بە رێوڕەسمێکی شایستە رێز لە پێلێ بگرن، تەنانەت لە یاریگەکانی سەرانسەری جیهاندا یاریزانان بەر لە دەستپێکردنی یاری خولەکێک بۆ رێزگرتن لە پێلێ دەوەستن.
 
بەپێی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە بەرازیل، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 3ـی1ـی2023 پێلێ لە شاری سانتۆسی زێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت.
 
حکومەتی بەرازیل بەهۆی کۆچی دوایی پێلێ 3 رۆژ ماتەمینی لە وڵاتەکەی راگەیاند، هاوکات سانتۆس و یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل 7 رۆژ ماتەمینییان راگەیاندووە.
 
پێلێ لە 1363 یارییدا 1281 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها لە کتێبی گێنسدا ئەوە تۆمارکراوە کە پێلێ خاوەنی زۆرترین گۆڵی فەرمییە لە تۆپی پێدا. ئەو لە تەمەنی 17 ساڵ و 249 رۆژدا بووە بچووکترین یاریزان، کە لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی فیفادا بەشداری بکات، ئەوەش لە ساڵی 1958 بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە