گواردیۆلا باسی پێکانی یاریزانەکانی و کێشەی سیلڤا دەکات

02-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کاتی پێکانەکەی گابریێل خیسوس
A+ A-

رووداو - هەولێر


پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی یانەکە راگەیاند، دوای ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانە پێکراوەکانی ئاشکراکرد.

لە یاریی بەرامبەر یانەی کریستال پاڵاس هەریەکە لە گابریێل خسیسو و کیڤن دی برۆین بەهۆی پێکانەوە یاریگەیان بەجێهێشت، لەو یارییەدا کە هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

پێپ گواردیۆلا بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی راگەیاندووە، هیوادارم پێکانەکەی خیسوس مەترسیدار نەبێت، بەڵام ئەوەی دیارە یاریزانەکە مانگێک بۆ دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

یانەی مانچێستەر سیتیش بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی بووە و پێویستیی بە نەشتەرگەریی هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوەی گواردیۆلا دەربارەی پێکانی کیڤن دی برۆین گوتی، من نازنام ئەمڕۆ روودەدات و نازانم لە داهاتوودا چی دەبێت، بەڵام چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەین.

دەربارەی کێشەکانی دەیڤد سیلڤاش پێپ ئاشکرایکرد، ئەو یاریزانە کاتی گەڕانەوەی دیارنییە، ئێستا ئەوەی گرنگە ژیانی تایبەتی خۆیەتی و هەرکاتێک بەتەواوی کێشەکانی تەواوبوون دەگەڕێتەوە نێو تیپەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە