ڤیدیۆ؛ لە چرکەی 30ـەوە بە 10 یاریزان یارییکرد و بووە پاڵەوان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
بۆتافۆگۆ
بۆتافۆگۆ
نیشانەکردن بۆتافۆگۆ جامی لیبەرتادۆرێس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆتافۆگۆی بەرازیلی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی لیبێرتادۆریسی بەدەستهێناوە، پاشئەوەی لە ئاتلێتیکۆ مینیرۆی بردەوە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی مۆنۆمێنتال دی نونێزی ئەرجەنتین ئەنجامدرا و پاش 30 چرکە لە دەستپێکی یاری، گریگۆریی ناوەڕاستکاری بۆتافۆگۆ بەهۆی تووندوتیژییەوە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، بەڵام هاوڕێکانی توانیان دەستکەوتێکی مێژوویی بەدەست بهێنن.
 
لویز هنریکی لە خولەکی 35 گۆڵی پێشکەوتنی بۆتافۆگۆی تۆمارکرد، پاشان هەمان یاریزان بووە هۆکاری ئەژمارکردنی لێدانێکی سزا و ئالێکس تیلێس لە خولەکی 44دا ئەنجامەکەی کردە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
 
ئێدواردۆ ڤارگاس تاکە گۆڵی مینیرۆی لە خولەکی 46دا تۆمارکرد. بەرلەوەی جۆنیۆر سانتۆسی گۆڵکەری پاڵەوانێتیییەکە بە دە گۆڵ، گۆڵی سێیەمی بۆتافۆگۆ لە کاتی زیادکراودا تۆمار بکات.
 
ئەوە شەشەمین نازناوی کۆپا لیبێرتادۆریسە یانەکانی بەرازیل بەسەریەکەوە دەیبەنەوە، لە کاتێکدا کۆی نازناوی یانەکانی ئەو وڵاتە لە جامەکەدا گەیشتە بیست و چوار نازناو.
 
بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا لیبێرتادۆرێس، وایکرد یانەی بۆتافۆگۆ کۆی 23 ملیۆن دۆلار پاداشت وەربگرێت و یانەکە راستەوخۆش بۆ مۆندیالی یانەکان لە هاوینی داهاتوودا لە ئەمریکا سەرکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە