موژدەیەک بۆ وەرزشی کوردستان

01-12-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سەفین کانەبی
A+ A-

رووداو – هەولێر

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ راکێشانی تیرۆپشکی وەرزی نوێی خولی کوردستان موژدەیەکی خۆشی بۆ خولی کوردستان ئاشکراکرد.

سەفین کانەبی رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاییەکی گەورەی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتن و بۆ یەکەمجار کۆمپانیاییەکە سپۆنسەری یارییەکانی خولی نایابی کوردستان دەکات و هەموو کارەکانیش کۆتایی هاتووە.

کانەبی ئەوەشی راگەیاندووە، ئەگەر ئەوان بەرپرسبن لە بەڕێوەنەچوونی خولی کوردستان ئەوا دەست لە کاردەکێشێتەوە، بەڵام دەڵێت ئێمە ئامادەین و خولەکە ئەنجامدەدەرێت.

زانیاری زیاتر

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە