هاندەرانی رۆما یاریزانانی تیپەکەیان بە کەروێشک ناودەبەن

01-12-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆما
A+ A-

رووداو - هەولێر

ژمارەیەک لە هاندەرانی یانەی رۆمای ئیتاڵی هێرشیان کردە سەر یاریزانانی یانەکەیان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەر لەوە یانەکە مەشقەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی دەستپێبکات.

رۆما هەفتەی رابردوو دوو یاری بە هەریەکە لە بارسێلۆنای ئیسپانی 6 - 1 و ئاتلانتا 2 - 0 دۆڕاند و ئەوەش توڕەیی زۆری لای هاندەرانی یانەکە دروستکردووە.

نێزیکەی 50 لە هاندەرانی یانەکە نووسراوێکی گەورەیان بەرزکردەوە کە تێیدا نووسیویانە "ژەمێکی خۆش ئەی کەروێشکەکان" و نێزیکەی 7 سندووقی پڕ لە گێزەریان خستە بەردەمی یاریزانانی یانەکە.

لە ئیتاڵیا ئەگەر کەسێک بە کەروێشک ناوببرێت، تۆمەتبارکردنیەتی بە ترسنۆک.

هاندەرانی یانەکە جیا لەوە چەندین دروشمی دژ بە یاریزانانی یانەکەیان بەرزکردەوە و یاریزانەکانیان بە چاوچنۆک ناوبرد و گاڵتەیان بە زۆر بڵێی بەڕێوەبەری گشتیی یانەکە کرد.

لە کۆتایی خۆپێشاندانی هاندەرەکاندا، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەکە ماوەیەک لەگەڵ هاندەرە توڕەکاندا قسەی کرد و رازیکردن بەوە رێگە بە یاریزانانی یانەکە بدەن بەرەو شوێنی مەشقەکانیان بچن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە