کڵۆپ: من نەهاتووم لە بارودۆخی خراپدا لیڤەرپوول بەجێبهێڵم

01-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول دەڵێت " لە رووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی ناترسین و دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو بۆ ئەوە نەبووەتە راهێنەری لیڤەرپوول، لە بارودۆخی خراپدا لە یانەکە بڕوات."
 
راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە لەبارەی کێشەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی دەڵێت " ئەمە تاکە شتە کە دەتوانم بە روونی بیڵێم، ئەوەی بەسەر تیپەکەدا هاتووە بە خێرایی رووینەداوە و پێناچێت وا بەخێراییش چارەسەربکرێت، بەڵام ئێمە لە شەڕکردن بۆ رکابەری ناوەستین، بۆیە ئەوە پرسیار نییە، رەنگە من هیچم نە خوێندبێتەوە، رەنگە بەو شتانە حوکمم لەبارەوە بدرێت کە لەم رۆژانەدا روودەدەن، منیش پێیان نارەحەتم و هەست بەبێزاری دەکەم، بەڵام کاتێک خەڵک سەیری من دەکەن دەڵێن ماندوو دەردەکەوێت یان شتێکی دیکە، ئەوەش شتێکی ئاساییە، من ماندوو نیم، نەخێر، ناتوانیم بیانوو بهێنمەوە، ئایا بارگرانیی سەر من و تیمی تەکنیکی یانەکە قورسە؟ وەڵامەکە نەخێرە، ئەوە کاری من نییە تەنیا ئەو کاتە لێرە بم کە شتەکان باشن و نازناو دەبەینەوە، کارەکام پێویستی بەوەیە لێرەبم کاتێک لە قۆناخێکی سەختداین، هەموو ئەو شتانەی کە هەمە دەیخەمەگەڕ، تەنانەت زیاتر لە 100٪."
 
کڵۆپ زیاتر لەبارەی ئاستی تیپەکەیەوە قسەیکرد و دەڵێت " هەمووان ئاگاداری خراپی ئەو بارودۆخەن کە ئێمەی تێدایە، بەڵام پێموایە دەبێت لە کۆتایی وەرزدا بڕیاربدرێت، نادادپەروەرییە ئێستا بڕیار لەبارەی تیپەکەوە بدرێت، ئێمە تیپەکەمان بەتەواوی ئامادەنەبوو، کوالێتیمان لە هێڵی پێشەوەدا لە دەستداوە، ئەوەش هاوکاریمان ناکات، بەڵام ئەوە شتێکی ئاساییە و بژاردەیەکی دیکەمان نییە."
 
یۆرگن گوتی " ئێمە لە رووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی ناترسین، بەپەرۆشەوە چاوەڕێی یارییەکە دەکەین و هەموو هەوڵێکمان بۆ بردنەوە دەخەینەگەڕ."
 
ئەمشەو لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ناپۆلی لە ئانفێڵد رکابەری لەسەر یەکلاکردنەوەی پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە