تۆتێنهام راهێنەرەکەی دوورخستەوە

01-11-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن نونۆ سانتۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی دوورخستنەوەی نونۆ ئێسپریتۆ سانتۆ، راهێنەری یانەکەی راگەیاند.
 
سپێرز لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی هەواڵی دوورخستنەوەی نونۆ سانتۆ و ستافەکەی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی مانچێستەر یونایتد دۆڕا.
 
سانتۆ لە 4 مانگی رابردوودا مەشقدانەوەی یانە لەندەییەکەی وەرگرت، بەڵام لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو نەبوو و لە 10 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، یانەکەی 5 یاریی دۆڕاند، کە پێشتر لە 1997-1998ـەوە هیچ راهێنەرێکی یانەکە لە 10 یاریی پرێمەرلیگدا ئەو ژمارە زۆرەی یاریی نەدۆڕاندووە.
 
تۆتێنهام لە دوو یاریی رابردوودا دوو کاژێر و 16 خولەک یارییکردووە، بەرامبەر وێستهام یونایتد و مانچێستەر یونایتد یونایتد دۆڕا و هیچ لێدانێکی بۆ گۆڵ نەبووە.
 
فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی تۆتێنهام بە ماڵپەری یانەکەی گوت " ئێمە لەوە تێدەگەین کە نونۆ و ستافەکەی چەندە هیواخوازبوون سەرکەوتوو بن، بەڵام بەداخەوە کە نەیانتوانی بگەنە ئەوە بۆیە ئەم بڕیارە دراوە."
 
پاراتیچی دەڵێت " نونۆ پیاوێکی بەڕێزە و هەمیشە لێرە پێشوازیی لێدەکرێت، سوپاسی ئەو و ستافەکەی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە داهاتوودا."
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری بەنێوبانگی ئیتاڵی نزیکترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی تۆتێنهام و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زۆرباشیان بەخۆیەوە بینیوە، راهێنەرەکە دەیەوێت ئەو بڕیار لە گرێبەستکردن بدات و گرێبەستەکەشی درێژخایەن بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە