ڤیدیۆ؛ هێرشکرایە سەر گۆڵپارێز و راهێنەرێک


رووداو - هەولێر

لە یاریی دێربی شاری ئیدینبر لە رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی سکۆتلاند لەنێوان هەردوو یانەی هارتس و هێبرنیان هاندەران هێرشیانکردە سەر گۆڵپارێزێک و راهێنەرێک.

لە خولەکی 67 کاتێک دینیک زلامال، گۆڵپارێزی یانەی هارت چوو بۆ هێنانەوەی تۆپ، هاندەران هێرشیانکردە سەر گۆڵپارێزەکە و هەرچیان بەر دەست کەوت گرتیانە گۆڵپارێزەکە، بەمەش گۆڵپارێزەکە برینداربوو، دوای ئەوەش کاتێک گۆڵپارێزەکە هەستایەوە چووەوە بەردەم هاندەران و چەپڵەی بۆ لێدان.

لە خولەکی 91 هێبرنیان گۆڵێکی تۆمارکرد، لەکاتێکدا ناوبژیوان گۆڵەکەی بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکردەوە، بەڵام راهێنەری یانەکە ئاگای لەوەنەبوو کە ئۆفسایدبووە و لەبەردەم هاندەرانی یانەی هارتس ئاهەنگی گێڕا، ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی توڕەکرد و ئەوانیش هێرشیانکردە سەر راهێنەرەکە و شتێکیان لە دەم و چاوی راهێنەرەکەدا.

یارییەکە لەنێو رکابەرییەکی زۆری هاندەرانی هەردوو یانە هیچ گۆڵێکی بەخۆیەوە نەبینی و یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.