چەند پەیامێکی گرنگ لە رۆناڵدۆوە بۆ هەمووان

01-10-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی یانەی نەسڕ دڵخۆشیی خۆی بە بردنەوەیان لە یانەی رەیانی قەتەری پێشاندا و دەڵێت "تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکەدا تامێکی تایبەتی هەیە."
 
رۆناڵدۆ لە دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا قسەیکرد و گوتی "زۆرباشە کە گۆڵ دەکەم، بەڵام دەمەوێت چێژ لە یارییکردن و هاوکاریکردنی تیپەکەم و هەڵبژاردەکەم وەربگرم، خەڵات و دەستکەوتەکان ئێستا گرنگ نین، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە بتوانم هاوکاری تیپەکەم بکەم."
 
دۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "یارییەکە زەحمەت بوو، ئێمە ئامادەبووین و یارییەکەمان بردەوە، گۆڵەکەم بەرامبەر رەیان تامێکی دیکەی هەبوو، لەکاتێکدا لە یادی لە دایکبوونی باوکم بوو و هیوام دەخواست ئەو لە ژیاندا بووایە."
 
کاپتنی نەسڕ گوتی "من هەمیشە لەژێر گوشاردام، ئەوە شتێکی ئاساییە و لە رۆژی یەکەمی چوونم بۆ مانچێستەر یونایتدەوە ئەوە لەگەڵ منە و پێموایە تاوەکو دوایین رۆژی ژیانیشم هەر دەمێنێتەوە."
 
کریس بە رۆژنامەڤانانی گوت "لەم ژیانەدا بە هەندێک کاتی دڵخۆشکەر و خەمباردا تێدەپەڕێن، ئەوەی لەسەرمنە ئەوەیە بەرەوپێشەوە بڕۆم و بەردەوام لە کارکردن و بیرکردنەوەم لای ئامانجەکەم دەبێت، پێویستە لەسەر ئەم پێشکەوتنە بەردەوامبین و یارییەکان ببەینەوە، وەکو ئەوەی لە یارییەکەدا روویدا، بۆ ئەوەی چێژی زیاتر ببینین."
 
رۆناڵدۆ دووپاتیکردەوە، ئەو ئێستا چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرێت و دەزانێت زۆری نەماوە لە یارییەکەدا.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، گۆڵێکی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەیان لە یانەی رەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک و یەکەم بردنەوەیان لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە