ڤیدیۆ؛ سوارێز یانەکەی لە دۆڕاندن رزگار دەکات

01-10-2023
ئیحسان تاهیر
لویس سوارێز
لویس سوارێز
نیشانەکردن لویس سوارێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی گرێمیۆ، لە گەڕی بیست و پێنجەمی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا، بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ فۆرتالیزای میوانداری یەکسان بوو.
 
هەردوو یانە لە گێمی یەکەمدا هەلی گۆڵکردنیان هەبوو. گرێمیۆ نزیکبوو لە بەدەستهێنانی پێشکەوتن بە لێدانێکی راستەوخۆی لویس سوارێز، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوونی گۆڵ کەوت.
 
دوای ماوەیەکی کەم ناوبژیوان لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی فۆرتالیزا هەژمارکرد، تیاگۆ کالیاردۆ لە خولەکی چل و چوار بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و گۆڵی یەکەمی تیپی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
پێش کۆتایی گێمی یەکەم، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ گرێمیۆش هەژمارکرد، بەڵام فرانکۆ کریستاڵدۆ ئەم هەلە زێڕینەی بەفیڕۆدا، کاتێک هاوسەنگی خۆی لەدەستدا و نەیتوانی گۆڵ بکات.
 
لویس سوارێز، لە خولەکی هەشتادا گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
بەم ئەنجامە، گرێمیۆ بە چل و چوار خاڵ لە بیست و پێنج یارییدا گەیشتە پلەی دووەمی ریزبەندی و بە حەوت خاڵ لە دوای بۆتافۆگۆی پێشەنگەوەیە، کە یارییەکی کەمترە.
 
لە کاتێکدا فۆرتالێزا بە سی و نۆ خاڵ لە بیست و پێنج یارییدا لە پلەی هەشتەمدا مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە