ئەنچێلۆتی هەواڵی خۆشی پێیە و بیر لە کلاسیکۆش ناکاتەوە

01-10-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید ئامادەیی تیپەکەی بۆ یارییەکەی شەوی یەکشەممە بەرامبەر ئۆساسۆنا راگەیاند.
 
ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکە گوتی " کەریم بنزیما لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە و بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەدا دەکات، لەو ماوەی هەفتەی رابردوودا بەشێوەیەکی زۆرباش راهێنانی کردووە و لە رووی جەستەییەوە زۆرباش ئامادەیە، ئەو لە کاتێکی گونجاودا چاکبووەوە و یارییدەکات."
 
راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەبارەی ئاستی بنزیماوە لەم وەرزەدا بە پێکەنینەوە گوتی " راستە لەم چەند یارییەی دواییدا گۆڵی نەکردووە، چونکە یاریی نەکردووە."
 
راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی بیرکردنەوە لە یاریی کلاسیکۆی نێوان یانەکە و بارسێلۆنا گوتی " بیر لە کلاسیکۆ ناکەینەوە، بیر لە یارییەک ناکەینەوە کە 15 رۆژی دیکە دەکرێت، دەبێت بیر لە یاریی ئۆساسۆنا و بردنەوە بکەینەوە، بیر لە بردنەوە لە چامپیۆنزلیگدا و جارێکی دیکەش بردنەوە، نامانەوێت زۆر بیربکەینەوە."
 
ئەنچێلۆتی دڵنیایی دایە هاندەرانی ریال مەدرید و گوتی " کێشەی مۆدریچ شتێکی بچووکە و مەترسیدار نییە، ئەو بۆ یاریی رۆژی چوارشەممە ئامادەدەبێت و رۆژی دووشەممە بەشداری لە مەشقەکاندا دەکات، ئەگەر رۆژی چوارشەممەش یاریی نەکرد، لە یاریی داهاتووی لالیگادا ئامادەدەبێت.
 
ریال مەدرید شەوی یەکشەممە کاژێر 22:00 بەرامبەر ئۆساسۆنا یارییدەکات و بەبردنەوەی یارییەکە شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا بەهێزدەکات و هەشتەم بردنەوەی لەسەریەک تۆمار دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە