ڤیدیۆ؛ بیلباو بە 4 گۆڵ لە ئەلمێریای بردەوە و گەیشتە پلەی سێیەمی لالیگا

01-10-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ئاتلێتیک بیلباو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئاتلێتیک بیلباو لە دەستپێکی گەڕی 7ـی لالیگادا، سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەسەر یانەی ئەلمێریادا بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەندیی یانەکانی خولەکە.
 
ئاتلێتیک بیلباو لەسەر یاریگای سان مامێس، میواندارەی ئەلمێریای کرد و بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
بە تێپەڕبوونی تەنیا 10 خولەک بەسەر دەستپێکردنی یارییەکە، ئینیاکی ویلیامز گۆڵێکی بۆ تیپی خاوەن ماڵ تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا 7 خولەکی دیکە، ئۆهیان سانسێت جیاوازییەکەی فراوانتر کرد و گۆڵی دووەمی لە بەرژەوەندی شێرەکانی باسک تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا، ئاتلێتیک بیلباو لە خولەکی 62 لە رێگەی نیکۆ ویلیامزەوە بووە خاوەن گۆڵی سێیەم.
 
شەش خولەک پێش کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، میکێل ڤێسکا، لە رێگەی لێدانی سزاوە، گۆڵی چوارەمی بۆ ئاتلێتیک بیلباو تۆمارکرد و یارییەکە بە سەرکەوتنی باسکییەکان بە چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.
 
بەم سەرکەوتنە ئاتلێتیک بیلباو ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ و گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لالیگا، کە تەنیا بەجیاوازی گۆڵ کەوتووەتە دوای بارسێلۆنای دووەمەوە. لە کاتێکدا ئەلمێریا تەنیا 4 خاڵی هەیە و لە پلەی 17ـدا گیری خواردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە