لە بەرەبەیاندا سوپەر کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت

01-10-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن سوپەر کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرەبەیانی سبەی یاری سوپەر کلاسیکۆ، لە نێوان هەردوو یانەی ریڤەر پلەیت و بۆکا جۆنیۆرز بەڕێوەدەچێت.

لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس، کاژێر 3:30 بەرەبەیانی سبەی بە کاتی باشووری کوردستان ریڤەر پلەیت لە یاریگای مۆنۆمێنتاڵ میوانداری بۆکا جۆنیۆرزی رکابەری سەرسەخت و هەمیشەیی دەکات.

لە جامی لیبەرتادۆرێسدا ئەمساڵ هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە، ریڤەر لە هیچ یارییەکدا نەدۆڕاوە و بۆکاش تەنیا لە یارییەکی قۆناخی کۆمەڵەکاندا دۆڕاوە، بۆ ئەم یارییەش لە قۆناخی پێشکۆتاییدا هەردوو یانە بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەن.

ئەم یارییە یاری یەکەمی هەردوو یانە دەبێت و لە رۆژی 23ـی ئەم مانگەش یاری گەڕانەوە لە یاریگای بۆمبۆنێرای تایبەت بە یانەی بۆکا جۆنیۆرز بەڕێوەدەچێت.

هەردوو یانە تاوەکو ئێستا 231 یارییان ئەنجامداوە، ریڤەر 74 یاری بردووەتەوە و بۆکا جۆنیۆرزیش 84 یاری بردووەتەوە و لە 73 یاریشدا یەکسانبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە