جیرارد پیکێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیادا


رووداو  - هەولێر

جیرارد پیکێ، بەرگریکەری یانەی بارسێلۆنا دەنگی بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیادا و نووسیوویەتی، پێویستە هەموومان پێکەوە رێگە لە دیمۆکراسی نەگرین.

جیرارد پیکێ دوای دەنگدانەکەی بۆ گشتپرسیی کەتەلۆنیا لە تویتێکدا نووسیوویەتی، بەراستی دەنگمدا و هەموومان پێکەوە ناتوانین بەرگری لە دیمۆکراسی نەکەین.



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەرووی کەتەلۆنییەکاندا کرانەوە و لە گشتپرسییەکەدا ئاڵۆزی و گرژییەکی زۆر دروستبوو، ژمارەیەکی زۆری وەرزشوانانیش تاوەکو ئێستا دەنگیانداوە، لەپێش هەمووشیانەوە پێپ گواردیۆلا لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەنگی بۆ سەربەخۆییدا.