یارینەکردنی میسی بیانووی دۆڕان نییە

01-10-2013
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ
A+ A-


رووداو - ئارینا حەمید

تاتا مارتینۆی راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گوتی یارینەکردنی لیۆنێل میسی لە یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر سەلتیکی سکۆتلەندی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بیانوو نییە بۆ نەبردنەوەی یارییەکە.

مارتینۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی ئەمشەو لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یەنە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رایگەیاند پڕکردنەوەی شوێنی باشترین یاریزانی جیهان ئەستەمە، بەڵام ئێمە یاریزانی زۆر باشمان هەیە و دەتوانین کاربکەین بۆئەوەی جێگای میسی زۆر دیار نەبێ.

تاتا لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا ئەگەر یارییەکەی ئەمشەو بدۆڕێنین  ناتوانین بیانوو بۆ ئەوە بێنینەوە کە میسی یارینەکردووە.

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا تاتا گوتی وایە میسی هێرشبەرێکی باشە، بەڵام لە بیری نەکەین فابریگاسیش جوانترین هەلی گۆڵدەرەخسێنێت، زۆر هەڵبژاردنی باشمان هەیە و دەتوانین یارییەکی زۆر باش نمایش بکەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە