نەورۆز یاریزانێکی سوپەری دەوێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 
یانەی نەورۆز ئامادەکاری دەکات بۆ گەواستنەوەی هێرشبەرێکی سوپەر، هاندەرانیش داوای یاریزانێکی بەتوانا لە کارگێڕیی یانەکە دەکەن. 
 
جۆرڤان ڤیێرا، راهێنەری نوێی یانەی نەورۆز، دەیەوێت تیپێکی بەهێز بۆ ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە بکات. هاندەرانیش داوای گەڕاندنەوەی ئاسۆ رۆستەم دەکەن. 
 
ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی یانەی شورتە، تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە مەشقەکان لەگەڵ یانەکەی و دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت.
 
بەپێی میدیای عێراق، یانەی شورتە لاری نییە لە رۆیشتنی ئاسۆ رۆستەم، بەو مەرجەی دەبێت یانەکە بزانێت ئاسۆ دەچێتە چ یانەیەک
 
بازاڕی گواستنەوە لە عێراق تاوەکو 2یی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت ، یانەی نەورۆزیش بە گواستنەوەی ھێرشبەرێکی سوپەر ئامانجییەتی ژمارەیەکێ قورس بێت لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق .
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە