تۆنی كرووس: ئه‌ڵمانیا هێشتا شتێكی كه‌مه‌

01-09-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ئه‌ڵمانیا تۆنی كرووس
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

تۆنی كرووس یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید پێیوایه‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ نێو تیپه‌ به‌ربژێره‌كان نییه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی یۆرۆی 2020.

تۆنی كرووس له‌ لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی ڤێلت ئام زۆنتاگی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2020، هێشتا شتێكمان كه‌مه‌".

گوتیشی: "سه‌ره‌تایه‌كی باشمان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆدا هه‌یه‌، پێشموایه‌ له‌ دوای جامی جیهانییه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش هه‌نگاوده‌نێین".

ئه‌ڵمانیا له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا سێ یاری كردووه‌ و هه‌رسێ یاریی بردووه‌ته‌وه‌، به‌ 9 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ له‌ دوای كۆماری ئێرله‌ندا، كه‌ 4 یاریی كردووه‌ و 12 خاڵی هه‌یه‌.
ئه‌ڵمانیا رۆژی هه‌ینی له‌ پاڵاوتنه‌كاندا به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا یاریی ده‌كات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە