زلاتکۆ دالیچ: رۆناڵدۆ زۆر لوتبەرزە

رووداو-هەولێر

زڵاتکۆ دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا چارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ناوێت.

دالیچ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتی"  رۆناڵدۆ زۆر خۆپەرستە، من یاریزانی وەک ئەوم ناوێت یاریم بۆ بکات، ئەوان خراپ بیردەکەنەوە بڕوایان بە تازەگەری نییە تەنیا بیر لە گۆڵ تۆمارکردن دەکەنەوە".

راهێنەرەکەی کرواتیا پێجەوانەی قسەکانی بۆ رۆناڵدۆ بە شان و باڵی مۆدریچدا هەڵیدا و گوتی" مۆدریچ باشترین یاریزان و مرڤە، ئەو نازناوانەی لەگەڵ ریال بەدەستیهێنا هیچ ئەوی لوتبەرز نەکرد و لە یۆرۆی 2020 دا  دەچێتە لوتکە".