ئاندرێ شێڤچینکۆ وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتیی ئۆکراینا راگەیاند

ئاندرێ شێڤچینکۆ وازهێنانی لە ئەرکی راهێنەریی هەڵبژاردەی ئۆکراینا راگەیاند

لە پەیامێکیدا کە لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، ئەستێرەکەی پێشووی چێڵسی و میلان ئاشکرایکرد: "پێکەوە توانیمان ئەوە پیشانبدەین، تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەکەمان دەتوانێت کێبڕکێی بکات و تیپێکی بەرهەمدار و سەرنجڕاکێشمان دروست کرد".

هەروەها نووسیویەتی: "دوای پێنج ساڵ کارکردن وەکو راهێنەری وڵاتەکەم، ئەمڕۆ ماوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەم. لەو ماوەیەدا ئەوەمان سەلماند کە دەتوانین تۆپی پێیەکی نموونەیی و هاوچەرخ پێشکێش بکەین، دەمەوێت لێرەوە سوپاسی پاڵپشتی و هاندانی ئێوە بکەم، سوپاسی یاریزانەکان دەکەم، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم یارمەتی منیان داوە لە ماوەی کارکردنم وەکو راهێنەر".

شێڤچینکۆی تەمەن 44 ساڵ لە ساڵی 2016وە وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەستبەکاربوو، توانی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە قۆناخی چارەگی کۆتایی یۆرۆی 2020، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر ئینگلتەرا تووشی شکست بوو.

شێڤچینکۆ لە ساڵی 2021 بە یەکجاریی وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند، 111 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئۆکراینا ئەنجامداوە و توانیویەتی 44 گۆڵ تۆمار بکات.