دوو یاریزانەکەی هەڵبژاردەی رووسیا ئازاد دەکرێن

01-08-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئالێکساندەر کۆکۆرینی یاریزانی یانەی زینیت سانپێترسبێرگ و پاڤێل مامایێڤی یاریزانی رۆستۆڤ بڕیاری ئازادکردنیان درا.

لە مانگی 10ـی ساڵی 2018دا کۆکۆرین و مامایێڤ لە مۆسکۆ هێرشیانکردە سەر شوفێرێکی وەزارەتی پیشەسازی رووسیا و ئازارێکی جەستەیی زۆریان پێگەیاند، دواتر هەر بە تاوانی دەستدرێژیکردنەسەر هەردوو یاریزانە رووسییەکە دەستگیرکران و سزای زیندانیکردنیان بۆ 18 مانگ بەسەردا سەپێنرا، دوای ئەوەی خۆیان دانیان بە تاوانەکەیاندا نا.

ئێستا دادگای مۆسکۆ بڕیاری ئازادکردنی ئەو دوو یاریزانە رووسیەی دەرکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژانی شەممە و یەکشەممە دەوامی فەرمی نییە ئازادکردنەکەیان بۆ رۆژی دووشەممە دوادەکەوێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە