ڤیدیۆ؛ دوو گەورەی ئەوروپا لەبەردەم هەلی مانەوە و ماڵئاواییکردندا

01-07-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بەلجیکا، فەرەنسا
بەلجیکا، فەرەنسا
نیشانەکردن بەلجیکا فەرەنسا یۆرۆی 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لووتکەی لووتکەکان لە قۆناخی شازدەی یۆرۆدا، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و بەلجیکا، سەرنجەکان دەباتە سەر دۆسلدۆرف، کاتی یەکلاکردنەوەی هاوکێشەکانە و یەکێک لە دیبرۆین و ئێمباپێ کاروانەکەیان لە رکابەرییەکەدا کۆتاییدێت.
 
فەرەنسا و بەلجیکا، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا نەیانتوانی ئەو ئاستە پێشکێشبکەن، کە هەمووان چاوەڕێی بوون، فەرەنسا سەرەڕای ئەوەی خاوەنی لیستێکی زۆر بەهێزە لە یاریزانان، بەڵام لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە سێ یارییدا تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێنا و وەکو دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناخی شازدە.
 
جگە لەوە کیلیان ئێمباپێ، هێشتا ئاستی راستەقینەی پێشکێشنەکردووە، تەنیا خاوەنی گۆڵێکە، کە بەلێدانی سزا تۆماریکردوووە، ئێستا پاریس چاوەڕێی دەرکەوتنی راستەقینەی ئەسمەرە خۆشەویستەکەی نێو هەڵبژاردەکە دەکات و ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر هەڵبژاردەکە پێویستی بە دەرکەوتنێکی بەهێزی یاریزانەکە هەیە.
 
هاوشێوەی فەرەنسا، بەلجیکاش لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە دۆخێکی باشدا نەبوون، ئەوان بە دۆڕان بەرامبەر سلۆڤاکیا دەستیانپێکرد و بەخراپی چوونە نێو رکابەرییەکە.
 
دوای ئەوە بەبردنەوەیەک و یەکسانبوونێکی زەحمەت لەگەڵ ئۆکراینا، شوێنی خۆیان لەم قۆناخەدا کردەوە.
 
بەلجیکا لەرووی پێکهاتەوە خاوەنی یاریزانی زۆر بەنێوبانگ و بەتوانایە، بەڵام ئەوانیش هێشتا نەیانتووانیووە وەکو تیپێکی رکابەر دەربکەون.
 
دوایینجار کاتێک فەرەنسا بەرامبەر بەلجیکا یارییکرد، قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنسلیگ بوو و بەبردنەوە لەو هەڵبژاردەیە گەیشتە یاری کۆتایی و دوای ئەوەش بووە پاڵەوان.
 
تاقیکردنەوە ئەمڕۆ، بۆ ئێمباپێ و فەرەنسییەکان، دیبرۆین و بەلجیکییەکان، تاقیکردنەوەی خۆ سەلماندن و مانەوەیە لە رکابەریدا، کێ گەورەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە و کێ ئەڵمانیا بەرەو ماڵەوە بەجێدەهێڵێت، یارییەکی گەورە و سەرنجڕاکێش یەکلایدەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک بەشداریی لە ماراسۆنێکدا کردووە

لە هەولێر ماراسۆنێک بۆ هەزار منداڵ رێکدەخرێت

بڕیارە ماراسۆنی (راکردنی منداڵان بۆ خۆشی) لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت. رێکخەرەکەی دەڵێت، هەزار منداڵ بەشداریی تێدا دەکەن و بڕوانامەیان پێشکێش دەکرێت.