ڤیدیۆ؛ پێرو بۆ یارییکردن بەرامبەر چیلی گەیشتە بێلۆ هۆریزێنتی


رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی پێرو بۆ ئەنجامدانی یاریی قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکا، گەیشتە شاری بێلۆ هۆریزێنتی.

پێرو دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، لە رکابەرییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا و بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە، بەهەموو پێکهاتەکەیەوە گەیشتە بێلۆ هۆریزێنتی و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.

پێرو دوای پشوویەکی کورت دەستی بە مەشق و راهێنان کرد و دەیەوێت بەهێزەوە بۆ بەرامبەر پاڵەوانی دوو وەشانی رابردوو ئامادەبێت، کاتێک بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکادا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.