ڤیدیۆ؛ چیلی بەبێ سێ یاریزان خۆی بۆ بەرامبەر پێرو ئامادەدەکات


رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی چیلی ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێرو لە قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکا دەستپێکرد، سێ ئەستێرەی هەڵبژاردەکەش بەشدارییان نەکرد.

لارۆخا بەبێ ئامادەبوونی ئیدورادۆ ڤارگاسی هێرشبەر، گابریێل ئاریاسی گۆڵپارێز و ماوریسیۆ ئیسلا، بەرگریکاری هەڵبژاردەکە بەشدارییان لە یەکەم ئامادەکارییدا نەکرد.

ئەم سێ یاریزانە لە یاریی قۆناخی هەشت، بەرامبەر کۆڵۆمبیا بەشێوەی سەرەکی یارییانکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماندووبوون و لە رووی جەستەییەوە ئامادەنەبوون، بەتەنیا و لە هۆڵی وەرزشی راهێنانەکانیان ئەنجامدا و بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێرو ئامادەدەبن.

پێکهاتە رۆناڵد رویدا تەنیا 15 خولەک رێگەیان بە رۆژنامەڤانان دا رووماڵی راهێنانەکانیان بکەن، لەژێر لێزمەی باراندا راهێنانەکانیان بۆ ئەو یارییە ئەنجامدا.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکا، کاژێر 03:30 چیلی و پێرو بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن.