یانەی ئەکاد برەو بە توانای منداڵان دەدات

01-07-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 یانەی ئەکاد
یانەی ئەکاد
نیشانەکردن یانەی ئەکاد
A+ A-
رووداو -عەنکاوە

یانەی ئەکاد لە پشووی هاوینەدا ئەکادیمیایەکی بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی بالە کردووەتەوە، کە 70 یاریزان لە تەمەنی نێوان 8 تا 14 ساڵ لەو ئەکادیمیایەدا یاریدەکەن بۆ برەودان بە ئاستیان، یانەکە جگە لە کردنەوەی ئەکادیمیای بالە، بەنیازە ئەکادیمیای یارییەکانی باسکە و بادمنتۆنیش بکاتەوە.

بایەخدان بە توانای منداڵان و دروستکردنی پۆلێک یاریزانی ئاستی بەرز پلانی یانەی ئەکاد عەنکاوەیە لە پشووی هاویندا.

ئەم یانەیە ئەکادیمیایەکی تایبەت بە یاریی بالەی کردووەتەوە کە حەفتا منداڵی تەمەن هەشت ساڵ تا چواردە ساڵ لە هەفتەیەکدا ئاشنایی دنیای وەرزش و یارییەکە دەکرێن.


یانەی ئەکاد عەنکاوە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، دوای کردنەوەی ئەکادیمیای بالە، بڕیارە ئەکادیمیایی یارییەکانی باسکە و بادمنتۆن بکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە