مێسی بەفەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ ئانتۆنێلا رۆکوزۆی هاوڕێیدا کرد

01-07-2017
سه‌نگه‌ر ستار
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو -هه‌ولێر 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی تۆپی پێی بارسێلۆنا و خاوەن پێنج باڵۆندۆر، لە ساڵرۆژی سی ساڵەی تەمەنیدا بەفەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ ئانتۆنێلا رۆکوزۆی هاوڕێیدا کرد لە شاری رۆزاریۆ لە ئەرجەنتین.

لە ئاهەنگەدا بەشێکی زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ ئامادەبوون، هەروەها هاوسەرگیرییەکە لەکاتێکدایە کە هەردووکیان خاوەنی دوو منداڵن و ماوەی نۆ ساڵە پێکەوە دەژین.

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای 9 ساڵ خۆشەویستی لەگەڵ ئانتۆنێلا رۆکوزۆ چوونە نێو قەفەزی زێڕینەوە.

لە هۆڵی سیتی سەنتەر لە شاری رۆزاریۆ لە ئەرجەنتین، بە ئامادەبوونی 250 هاوڕێ و کەس و کاری هەردوولا ئاهەنگی بوک گواستنەوە بەڕێوەچوو و تێیدا ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێی جیهان بەشدارییان کرد.

مێسی لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە هاوڕێی ئانتۆنێلایە و ناسیاوی یەکترن و هەردووکیان لە دایکبووی رۆزاریۆن و دوای چوونی مێسی بۆ ئیسپانیا، خانەوادەی ئانتۆنێلاش دوای ماوەیەک بەرەو ئیسپانیا بەڕێدەکەون و پەیوەندی نێوانان درێژە دەکەشێت و تاوەکو ساڵی 2008، ئینجا دەبنە خۆشەویستی یەکدی و دوای سێ ساڵ لە خۆشەویستی و پێکەوە ژیان منداڵێکیان دەبێت و ناوی دەنێن تیاگۆ، دوای حەوت ساڵ کوڕێکی دیکەیان هێنا دونیا و ناویان نا ماتیۆ.

دوای نۆ ساڵ پێکەوە ژیان وەک خۆشەویت بڕیاریاندا بەفەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ یەک بکەن و دوێنێ هەینی بەبۆنەی ساڵرۆژی 30 ساڵەی لەدایکبوونی مێسی ئاهەنگەکە سازکراو بەفەرمی بوونە ژن و مێرد.

مێسی بۆ ئاهەنگەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یال مەدریدی داوەتکردبوو، بەڵام بەهۆی بەشداری لە جامی کیشوەرەکان  و سەرقاڵی بە بوون بەباوک نەیتوانی ئامادەبێت.

لیۆنێل مێسی 30 ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکێکی هەژارنشیینی رۆزاریۆ لە ئەرجەنتین و لە خانوویەکی کۆن لە دایکبوو و دواتر دووچاری نەخۆشی ئێسکە نەرمەبوو خانەوەداکەیان بەهۆی هەژاری نەیانتوانی چارەسەری بکەن، پاشان بەهرەکانی یارییکردنی تۆپی پێی تێدا دەرکەوت و یانەی بارسێلۆنا بردیە فێرگەی تۆپی پێی لاماسیا و چارەسەری کرد و بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی جیهان و خاوەنی 5 باڵۆن دۆر و بە دەیان نازناوی تاکە کەسی و گشتی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئێستا وەک ملیۆنێرێک لە خۆشترین ناوچەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا ژیان بەسەردەبات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە