گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سێڤییای ئیسپانی گەورەیی خۆی لە یۆرۆپالیگدا دووپاتکردەوە و حەوتەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.
 
سێڤییا بۆ یاریی کۆتایی و رکابەریکردنی یانەی رۆما چووە بوداپێستی هەنگاریا و لە یاریگەی پوشکاش ئارێنا مێژوویەکی دیکەی نووسییەوە، کاتێک بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەرامبەر یانە ئیتاڵییەکە بەدەستهێنا و نازناوی یۆرۆپالیگی بردەوە.
 
یانە ئیسپانییەکە 7 جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، هەر 7 جارەکە نازناوەکەی بەدەستهێناوە و هەرگیز لە یاریی کۆتاییدا نەدۆڕاوە.
 
بەبردنەوەی ئەم نازناوە وەرزی داهاتوو سێڤییا بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکات، لەکاتێکدا لە رێگەی لالیگاوە نەیتوانی بگاتە ئەو پاڵەوانێتییە.