فەرمی; ئەنچیلۆتی بووە راهێنەری یانەی ریال مەدرید

01-06-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن ریال مەدرید کارلۆ ئەنچیلۆتی لالیگا
A+ A-

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کارلۆ ئەنچیلۆتی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە راگەیاند

ماوەی گرێبەستەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و لە هاوینی 2024 ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆن تاوەکو هاوینی 2024 بەردەوام دەبوو، بەڵام بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە و کارلۆ جارێکی دیکە بووەوە بە راهێنەری یانەی ریال مەدرید.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەریی ریال مەدرید مووچەی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، واتە بۆ ماوەی سێ وەرز 18 ملیۆن یۆرۆ لە ریال وەردەگرێت.

ئەنچیلۆتی لەنێوان 2013- 2015 راهێنەری یانەی شاهانە بوو، لە یەکەم وەرزی دەستبەکاربوونی توانی نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەی ریال بەدەستبهێنێت، بەڵام لە دووەم وەرزی کارکردنی بەهۆی ئەنجامەخراپەکانی یانەکەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید لە پۆستی راهێنەری یانە مەدریدییەکە دووریخستەوە.

ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید 4 نازناو، 119 یاریی بەڕێوەبردووە، 89 سەرکەوتن، 14 یەکسانبوون و 16 شکستی تووشبووە. 
لە ماوەیەدا یانەی مێرەنگی 322 گۆڵی تۆمار کردووە، 103 گۆڵیشی لێکراوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە