ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا مونشنگلادباخ بە 4 گۆڵ بووە سێیەمی بوندێسلیگا

01-06-2020
ئیحسان تاهیر
مونشنگلادباخ 4 - 1 یونیەن بەرلین
مونشنگلادباخ 4 - 1 یونیەن بەرلین
نیشانەکردن بۆرووسیا مونشنگلادباخ بوندێسلیگا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 29ـی بوندێسلیگادا، دوێنێ دوو یاری بەڕێوەچوون، کە هەردووکیان پڕبوون لە گۆڵ

بۆرووسیا مونشنگلادباخ لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یونیەن بەرلینی کرد و 4 - 1 لێیبردەوە، کە لە لە خولەکی 7دا فلۆریان نیوهاوس گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

چوار خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، مارکۆس تورام گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و پشتیوانی خۆی بۆ جۆرج فلۆید، هاوڵاتییە رەشپێستەکەی ئەمریکا نیشاندا، کە لە لایەن پۆلیسێکەوە بە بەرچاوی هەموو دونیاوە خنکێنرا.

دوای تەنیا 5 خولەک لە دەستپێکردنی نیوەی دووەم، سباستیان ئاندرسۆن هیوای بۆ یونیەن گەڕاندەوە کاتێک توانی بەسەر تۆڕی مونشنگلادباخ بهەژێنێت، بەڵام تورام دوای 9 خولەک گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

لە خولەکی 81دا بێلیا گۆڵی چوارەمیشی بەدەستهێنا و مونشنگلادباخ گەیشتە خاڵی 56 و پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە