هاوشێوەی یۆرگن کڵۆپ لە نێو هاندەرانی لیڤەرپوول رزگارکرا

رووداو - هەولێر

بەهۆی ئەوەی شێوەی لە یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول دەچێت، هاندەرێکی ئەو یانەیە بە زۆر لە نێو هاندەرانی لیڤەرپوولدا رزگاری بوو.

هاندەرەکە عەینەکێكی لەچاوکردبوو بە درێسێکی لیڤەرپوولەوە دەرکەوت و شێوەی زۆر لە کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول دەچوو، هاندەرانیش بۆ دەهاتن و وێنەی یادگارییان لەگەڵیدا دەگرت، دواتر بەهۆی زۆری هاندەران و لەباوەشگرتن و ماچکردنی بەزۆر لە نێو هاندەران دەرهێنرا و دواتر دەیگوت دڵم خۆشە و بۆیە هاتمە مەدرید نەمویست یەکێک لە خۆشترین رۆژەکانم لەدەستبدەم لە نێو هاندەرانی رێدز.