لیڤا دەستەوارەیەکی گەورە لە سعودیە رەتدەکاتەوە

01-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشن دەستەوارەیەکی گەورەی لە سعودیە رەتکردەوە و دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا ناوی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە خولی سعودیەوە بەسترابووەوە، کە ئەگەری هەیە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا ئەو هێرشبەرە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئەو خولەوە بکات، بەڵام میدیای ئیسپانیا ئەوە رەتدەکاتەوە.
 
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت "یانەیەکی گەورەی سعودیە بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، دەستەوارەیەکی گرانبەهای پێشکێشی لیڤاندۆڤسکی کردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، بەڵام یاریزانەکە لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوامبێت."
 
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت "لیڤا لە بارسێلۆنا ئاسوودەیە و بیر لە پەیوەندیکردن بە خولی سعودی و ئەمریکی ناکاتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە."
 
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، لە هاوینی 2022 لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کردووە، لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا، 44 یاریی ئەنجامداوە و 23 گۆڵی تۆمارکردووە، 9 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
 
پێشتر یانەی هیلالی سعودی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەدا، بەڵام لە گواستنەوەی بۆ یانەکەیان سەرکەوتوو نەبوون و گرێبەستیان لەگەڵ ئەلیکساندەر میترۆڤیچ، هێرشبەری سێربی واژۆکرد، کە ئێستا بەهۆی پێکانەوە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە.
 
لیڤاندۆڤسکی لە دوایین یاریی بارسێلۆنادا لە رکابەرییەکانی لالیگا، بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا هاتریکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولەکەدا بۆ 16 گۆڵ بەرزکردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).