بلووشی: مافی یانەی زاخۆیە رکابەری لەسەر بردنەوەی خولی عێراق بکات

01-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تەڵاڵ بلووشی یانەی زاخۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری یانەی زاخۆ دەڵێت "مافێکی سرووشتی خۆمانە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بکەین."
 
یانەی زاخۆ لە رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی مینای بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
 
دوای بردنەوەی ئەو یارییە، تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری قەتەری و یانەی زاخۆ قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزمان پێشکێشکرد، ئەوەی ویستمان لە نیوەی یەکەمدا کردمان و دڵخۆشم بەو ئاستەی یاریزانەکان پێشکێشیانکرد."
 
راهێنەری یانەی زاخۆ کە ئێستا تیپەکەی لە دۆخێکی زۆرباشدایە دەڵێت "مافێکی سرووشتی یانەی زاخۆیە، رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق."
 
تەڵاڵ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی یاریزانەکانی دەکات و گوتی "سوپاسی هەموو یاریزانەکان دەکەم، بۆ ئەو ئاستەر بەرزەی پێشکێشیانکرد و پلان و ئەرکەکانیان بەتەواوی جێبەجێکرد، سوپاسی هەموو ئامادەبووان و هاندەرانی خۆشەویستی یانەی زاخۆ دەکەم کە بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی یانەکە."
 
یانەی زاخۆ لە دۆخێکی زۆرباشدایە، یانەکە لە ساڵی 2024 هیچ یارییەکی لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا نەدۆڕاندووە، تەنیا دوو گۆڵی لێکراوە، ئێستا زاخۆ لە دوای ئەنجامدانی 24 یاری، تەنیا 3 جار دۆڕاوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە خاوەنی 43 خاڵە، جگە لەوەش خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە و یانەکە تەنیا 10 گۆڵی لێکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).