ئینگلیزەکان داوای ئانسۆ فاتی دەکەن

01-05-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا ئانسۆ فاتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە یانەیەکی ئینگلتەرا، دەستەوارەیەکی سەرنجڕاکێش و تەمومژاوی پێشکێشی ئانسۆ فاتی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا کردووە.
 
رۆژنامەی 'سپۆرت' ئاشکرایکردووە، خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی ئانسۆ فاتی، بەکارگێڕیی یانەی بارسێلۆنای راگەیاندووە کە یانەیەک، دەستەوارەیەک بەبەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشدەکات، بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئانسۆ فاتی.
 
رۆژنامەکە زیاتر دەڵێ، "مێندێز بەکارگێڕیی بارسای گوتووە، خاوەنی دەستەوارەکە، یانەیەکی ئینگلیزییە".
 
بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان، فاتی لە نێو پلانەکانی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنادا نین، هەرلەبەئەوەشە ئەو یاریزانە لە هاوینی ئەمساڵدا لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانی بارسێلۆنادایە، ئەمەش لەپێناو سوودوەرگرتن لە داهاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشە داراییەکانی یانەکە".
 
میدیاکان دەڵێن، تەمومژێک لەبارەی چارەنووسی فاتی لە ئارادایە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەڕێوەبەری کارەکانی دەیەوێت ئەو بباتە دەرەوەی بارسا.
 
لە ماوەی رابردوودا باوکی فاتی، رەخنەی تووندی لە مامەڵەی بارسا لەگەڵ کوڕەکەی گرتبوو، ئەو بە ئاشکرا گوتی، فاتی حەز بە مانەوە لە بارسێلۆنا دەکات، دەنا هیچ بیانوویەک بۆ مانەوەی ئەو لەو یانەیە نییە لە کاتێکدا لە تیپەکەدا یەدەگیش نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە