مانچینی دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

رووداو-هەولێر

رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی زینیت سان پێترسبۆرگی رووسی  بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە گەیشتنە رێککەوتن.

بە گوێرەی هەواڵی سکای ئیتاڵی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەگەڵ مانچێنی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

رۆبێرتۆ مانچینی ساڵی 2017 بووە راهێنەری یانە رووسییەکە و ئەم وەرزە لەگەل یانەکەی 28 یاری ئەنجامداوە، 28 سەرکەوتن،11 یەکسانبوون و 4 دۆڕانی هەیە.

دوای شکستهێنانیان لە گەیشتن بە مۆندیالی 2018ـی رووسیا جیان پێرۆ ڤێنتۆرا لە پۆپستی راهێنەرایەتی ئازووری دوورخرایەوە و ناوی چەند راهێنەرێک بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەهێنرا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە دیارنییە.