سانتیاگۆ بێرنابیۆ یەکەم بلیتی یاریی کۆتایی یەکلاییدەکاتەوە

01-05-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید، بایرن میونشن
A+ A-


رووداو - هەولێر

یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرن میونشن لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدرێت.

هەردوو یانە دوێنێ دوایین راهێنانی خۆیان بۆ یارییەکە ئەنجامداوە و ریال مەدرید کە لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، دەیەوێت پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە بکات و بگاتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، ئەوان لە بایرن میونشن ناترسن و دەیانەوێت یارییەکی گەورە ئەنجامبدەن، هەروەها دەشڵێت، ئێمە لە گەورەیی بایرن تێدەگەین و دەزانین ئەوان چەکی بەهێزیان هەیە بۆ ئەوەی یارییەکی گەورە ئەنجامبدەن.

یۆپ هاینکس، راهێنەری یانەی بایرن میونشن دەڵێت، دەمانەوێت هاوسەنگی بگەڕێنینەوە، رەنگە ئەمە پێکەنیناوی بێت، بەڵام پێویستیمان بە دڵنیاییە بۆ یارییەکە، هەروەها دەشڵێت، ئەم یارییە پێویستی بە ئەزموونی تاکە کەسییە کە هەندێک یاریزان حەزیان لەمەیە و هیوادارم لەم یارییەدا بەخت یاوەرمان بێت.

ریال مەدرید لە یاریی چووندا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بردنەوە و یەکسانبوون یانەکە دەگەیێنێتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە