براڤۆ پێكراوه‌

01-05-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن كلاودیۆ براڤۆ
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

كلاودیۆ براڤۆى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى چیلى و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پشكنینى پزیشكى پێكانه‌كه‌ى بۆ ده‌كرێت كه‌ شه‌وى رابردوو تووشى هات .

یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاشكرایكردووه‌ ، ئه‌مرۆ براڤۆ پشكنینى له‌ سه‌نته‌رى پزیشكى یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و ماوه‌ى دوور كه‌وتنه‌وه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت .

شه‌وى رابردوو له‌ میانى گه‌ڕى 36ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، له‌ خوله‌كى 88ـى یارییه‌كه‌، لویس ئینرێكى راهێنه‌رى بارسا ئه‌ندریا تیر شتیگنى خسته‌ شوێنى براڤۆ پاش ئه‌وه‌ى گۆڵپارێزه‌ چیلیه‌كه‌ داواى دانیشتنى كرد .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە