چاوەڕواننەکراو.. مێسی عەرەب دەرچوو؟

01-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێکی زۆری هاندەرانی تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی وەکو ئەفسانەیەکی تۆپی پێ دەناسن، بەڵام رەنگە نەزانن رەچەڵەکی یاریزانەکە چییە؟.
 
ماڵپەرێکی ئەمریکی بۆ یەکەمجار وردەکاریی نوێ لەبارەی رەچەڵەکی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئەوەی سێ وڵاتینامەی هەیە، رەچەڵەکی دایکی عەرەبە."
 
مێسی خاوەنی سێ وڵاتینامەی جیاوازە، یەکێکیان ئەرجەنتینییەکە کە لەوێ لە دایکبووە، ئەوەی دیکەشیان ئیسپانییەکە کە لە 2005 وەریگرتووە و چەندین ساڵ بەهۆی یارییکردنی بۆ یانەی بارسێلۆنا لەو وڵاتە ژیاوە.
 
وڵاتینامەی سێیەمی مێسی ئیتاڵییە، بەهۆی ئەوەوە پێیدراوە، کە رەگ و ریشەی باوکی ئیتاڵییە و باوکی خەڵکی ئەو وڵاتەیە.
 
ماڵپەری "essentiallysports" دەڵێت "دایکی لیۆنێل مێسی کە ناوی سیلیا ماریا کوچیتینییە، بەڕەچەڵەک خەڵکی لوبنانە و لەو وڵاتە لە دایکبووە، هەر لەو وڵاتەش گەورە بووە و دوای ئەوە چووەتە ئەرجەنتین و ژیانی هاوژینیی لەگەڵ خۆرخیی باوکی مێسی پێکهێناوە."
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر دایکی مێسی ناچاربووایە لە لوبنان بمێنیتەوە، رەنگە یاریزانەکە لەو وڵاتە گەورە بووایە و ئێستا ئەم ئەفسانەیە دیارەی تۆپی پێ نەبووایە.
 
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، رەچەڵەکی باوکی لیۆنێل مێسی ئیتاڵیایە و باپیرە گەورەی خەڵکی ئەو وڵاتەیە.

دایکی مێسی
 
مێسی بە منداڵی رووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە و کێشەی گەشەنەکردنی هەبوو، بەو هۆیەوە باوکی بەناچاوی چووە ئیسپانیا بۆ ئەوەی چارەسەری کوڕەکەی بکات.
 
دوای ئەوە لیۆ لە بارسێلۆنا چووە ئەکادیمیای لاماسیا و لەوێشەوە کاروانێکی لەبیرنەکراوی تۆپی پێی دەستپێکرد و بووە یەکێک لە دیارترین ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ.
 
مێسی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ دایک و باوکی هەیە، باوکی یاریزانەکە بەڕێوەبەری کارەکانیەتی و دایکیشی لە بەشێکی زۆری یارییە گرنگەکانی کوڕەکەیدا لە چەند ساڵی رابردوودا لەنێو یاریگەدا بینراوە.
مێسی و دایکی
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە