ڤیدیۆ؛ سینێر بووە پاڵەوان و مێژوویەکی لەبیرنەکراوی تۆمارکرد

01-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانیک سینێر
یانیک سینێر
نیشانەکردن یانیک سینێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریی کۆتایی تێنسی مەیامییە، گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری و یانیک سینێری ئیتاڵی دەیانەوێت یەکەم نازناوی پاڵەوانێتییەکە ببەنەوە.
 
یارییەکە بە ئارامی و مامەڵەی هەستیاری هەردوو تێنسزانەکە دەستیپێکرد.
 
سینێر گێمی چوارەمی کردە خاڵی وەچەرخان و هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە خەونی بردنەوەی نازناوەکە.
 
باڵابەرزە ئیتاڵییەکە یاریگەی کۆنتڕۆڵکرد، کۆمەڵەی یەکەمی رکابەرییەکەی لە ماوەی 42 خولەکدا بە شەش سێ تەواو کرد و پێشکەوت.
 
لە سەرەتای کۆمە:ەی دووەمدا، هەردوو تێنسزانە دیمەنێکی ناوازەیان پێشانی هاندەراندا، سینێر گێمی یەکەمی بردەوە.
 
دوای ئەوە ئاستی گریگۆر بەتەواوی دابەزی، تێنسزانە ئیتاڵییەکە بە شەش یەک کۆمەڵەی دووەمی تەواوکرد و بووە پاڵەوان.

 
یانیک سینێر 13ـەیەم نازناوی لە کاروانی خۆیدا بەدەستهێنا، لەم وەرزەدا لە 23 یارییدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی تێنسی مەیامی و لەنێو دڵخۆشییەکی زۆردا جامی پاڵەوانێتییەکەی بەرزکردەوە، هەزار خاڵی لە ریزبەندی گشتیدا وەرگرت و 1 ملیۆن و 100 هەزار یۆرۆشی وەکو خەڵاتی دارایی پێدرا، جگە لەوەش وەکو یەکەم تێنسزانی ئیتاڵی لە مێژوودا چووە پلەی دووەمی ریزبەندی جیهان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە