تێنسی مەیامی پاڵەوانێکی نوێی بەخۆیەوەبینی

01-04-2018
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن سلۆن ستیڤنز تێنسی مەیامی
A+ A-

رووداو - هەولێر

سلۆن ستیڤنزی کچە یاریزانی ئەمەریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانیەتیی تێنسی مەیامی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە ئیلینا ئۆستاپینکۆی لاتیڤیایی بردەوە.

سێزدەیەمی ریزبەندی جیهان لە یارییەکەدا، کە لەنێو خاک و هاندەرانیدا بوو، ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی یارییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییبکاتەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا دوای رکابەرییەکی زۆر سلۆن بە 7-6 براوەبوو، بەڵام کۆمەڵەی دووەم ئۆستاپینکۆ ئاستی دابەزی و ئەو کۆمەڵەیەی بە 1-6 دۆڕاند و ستیڤنز نازناوەکەی بردەوە و 1000 خاڵیش چووە سەر خاڵەکانی لە ریزبەندی گشتیدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە