زینەدین زیدان: کلاسیکۆ تاقیکردنەوە نییە

01-04-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن زینەدین زیدان
A+ A-

رووداو – هەولێر

زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریال مەدرید کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی بۆ یاری کلاسیکۆ ئەنجامدا و رایگەیاند یارییەکەی سبەی بەرامبەر بارسێلۆنا تاقیکردنەوە نییە و ئێمە لە بارودۆخێکی زۆرباشداین و چاومان لە پێشکەشکردنی ئاستێکی نموونەییە لە یارییەکەدا.

زیدان لە بەشێکی قسەکانیدا هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاندوو گوتی، رافایێل ڤاران لە یاری رابردووی هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی پێکانهاتووە و بەشداری لە یارییەکەی سبەیدا ناکات.

لە بارەی پێکانی تۆنی کرووس راهێنەرە فەرەنسییەکە گوتی، راستە ئەو یاریزانە تووشی پێکنهات، بەڵام پێکانەکەی قورس نییە و بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەیە.

زیدان ئەوشی راگەیاند، کلاسیکۆ باشترین یاریبووە کە وەک یاریزان ئەنجامی دابێت و ئێستاش وەک راهێنەر جارێکی دیکە ئەو یارییە ئەنجامدەدات.
زیدان ئەوەشی راگەیاند، ئەوان بۆ یارییەکە زۆر باش ئامادەن و چاویان لە بردنەوەی یارییەکەیە و ئەنجامدانی دوو یاری لە ماوەیەکی کەمدا شتێکی ئاسان نییە لە کاتێکدا یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش دەستپێدەکاتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا زیدان رایگەیاند، ناتوانێت براوەی یارییەکە دەستنیشانبکات، بەڵام گوتی دەتوانم بڵێم بردنەوە لە ریال مەدرید ئاسان نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە